فازڵ ميرانى: پێويسته لايه‌نه‌كان زووترین کات بۆ به‌شدارىكردن له حكومه‌ت زوو خۆيان يه‌كلایی بكه‌نه‌وه

فازڵ ميرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، پارتى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، پێويسته به زووترين كات سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و لايه‌نه‌كان بۆ به‌شدارى حكومه‌ت خۆيان يه‌كلا بكه‌نه‌وه.
فازڵ میرانی هەروەها رایگەیاندووە، دەبێ ئەو حزبانەی دەیانەوێ بەشداریی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بکەن، ”لەکاتێکی کورت‌دا خۆیان یەکلا بکەنەوە“.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی داوای لە لایەنە سیاسییەکانیش کردووە، دەست بە دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردتان، بکەنەوە.
ئەو گوتانەی فازڵ میرانی لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ هاکان کاراجای، کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێردا هاتووە.
له به‌رامبه‌ردا، هاکان کاراچای کونسووڵی گشتی تورکیا لە هەولێر سوپاسی سەرکردایەتی سیاسی پارتی کرد کە دەرگایان واڵایە و بە راشکاوانە و سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکان و پێشهاتەکان دەکەن و هیوای خواست پارتی سەرکەوتووبێ لە پێکهێنان و دەستبەکاربوونی حکوومەتی تازەی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکوومەت و گەلی کوردستان خواست.
سه‌رچاوه: KDP