دوای سێ رۆژ لە هەڵكردنی یەكێتی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگانی لە كەركوك دادەگرێت
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووك لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، تەنانەت لەلایەن لایەنگرانی گرووپ و باڵەکانی خودی حزبەکەشەوە ڕەخنەی لێدەگیرێت و بە کارێک کە جێگەی باوەڕ نەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی (خـواكـورك)، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن یەکێتی، جگە لەوەی بەلای خەڵکی کوردستانەوە ڕەخنەی لێ گیراوە، بەوەی گرووپێکی نێو حزبەکە لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا کەرکووك و زیاتر لە نیوەی خاکی باشووری کوردستانیان ڕادەستی هێزەکانی عێراق کرد، کەچی تهنها بۆ ماوهی سێ ڕۆژ موژدەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دایه خهڵك. تەنانەت ئەم سیناریۆیەكهیان لەلایەن خودی یەکێتییەکانیشەوە جێگەی باوەڕکردن نهبووه و پێیانوایە تەنیا بۆ شاردنەوەی شکستهكانیان بووه.
زانیاریهكانی (خـواكـورك) پشت ڕاستی دهكهنهوه: جگە لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی، یەكێتی ئاڵای كوردستانی لەسەر سەرجەم بارەگاكانی داگرتووە.
هاوكات ماڵپەری سۆمەرییە نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی یەكێتی لە كەركوكە بڵاویكردەوە، حزبەكەی بڕیاریداوە ئاڵای كوردستان لەسەر سەرجەم بارەگاكانی دابگرێت، جگە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی.
داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی یەكێتی دوای ئەوە دێت شەوی سێ شەممەی رابردوو بە شێوەیەكی كتوپڕ ئەو حزبە ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگاكانی لە كەركوك هەڵكرد، هەر ئەوكاتیش بەرپرسێكی ئەو حزبە رایگەیاند: بەهیچ جۆریك ئەو ئاڵایە داناگرن تەنانەت ئەگەر هەموشیان بكوژرێن.