ڕۆژی كۆبوونهوهی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیاری كرا
بڕیاره ڕۆژى دووشهممه 14ى كانوونى دووهم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتهوه و تاوتوێی بەشە بوودجەی هەرێم بکات لە بودجەی ساڵی 2019ی عێراق.
سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاگادارکردووەتەوە کە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت.
لە ئاگادارکردنەوەکەدا هاتووه كهوا ڕۆژی 14ى ئهم مانگه، دەستنیشانکراوە وەک وادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسی بەشە بوودجەی هەرێم لە بو ودجەی ساڵی 2019ی عێراقدا تاوتوێ دەکرێت.
ئەوەیش لە کاتێکدایە زیاتر لە پێنج مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە.