رێبوار تاڵه‌بانی : له‌كه‌ركوك وێنه‌ی خومه‌ینی و ئاڵای توركیا و ئێران هه‌یه كه‌چی ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه‌یه
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له نیوه شه‌ودا له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه ڕایگه‌یاند:” خۆدزیمان نه‌كردووه له نیوه‌شه‌ودا ئاڵا هه‌ڵبكه‌ین “.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌شڵێت :” له كه‌ركوك وێنه‌ی خومه‌ینی و ئاڵای ئێران و توركیا هه‌یه كه‌چی ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه‌یه “.
هه‌روه‌ها رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گوتیشی :” ئه‌و ئاڵایانه‌ی له كه‌ركوك هه‌ن هی عێراق نین ، به‌ڵام ئاڵای كوردستان كه په‌سه‌ند كراوه له ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراقه‌وه قه‌ده‌غه‌یه ،هه‌رنه‌ده‌بوو ئاڵای كوردستان دابگیرایه و هه‌ڵكردنی ئاڵاش ئازایه‌تی نییه چونكه مافێكی ده‌ستوری و یاسایی خه‌ڵكی كوردستانه “.
له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا رێبوار تاڵه‌بانی گووتی :” جاران ده‌یانگوت نابێت ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه حكومییه‌كان هه‌ڵبكرێت ،كه‌چی ئێستا له‌سه‌ر باره‌گای حیزبه‌كانیش هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیان قه‌ده‌غه كردووه”.
درەنگانی شەوی سێشەممە 8-1-2019 یه‌كێتی له نیوه‌ی شه‌ودا ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی خۆی له كه‌ركوك به‌رز كرده‌وه ، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان كاردانه‌وه‌ی نیوخۆی بۆ یه‌كێتی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه ،پێكهاته سیاسییه‌كانی عه‌ره‌بی و توركمانی و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش به‌په‌له هاته سه‌رخه‌ت و به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ده‌ركرد ، له ئاستی نیوخۆیشدا ئه‌ندام و كادیرانی یه‌كێتی ره‌خنه‌یان له یه‌كێتی گرت .
لای خۆیه‌وه ڕاكان جبوری پارێزگای سه‌پێنراوی كه‌ركوك له په‌یامێكیدا بۆ یه‌كێتی گووتی : هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه موزایه‌ده‌ی سیاسی یه “.
هاوكات هه‌رئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاڵای كوردستان له باره‌گاكانی یه‌كێتی له كه‌ركوك هێنرایه خواره‌وه ،دوای ئه‌وه‌ی كه نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاندبوو باشترین ڕێگا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك ئه‌وه‌یه، پرسیار له دادگای فیدڕاڵی بكرێت له‌باره‌ى ده‌ستووریبوونى ئه‌و هه‌نگاوه پێش ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێت: “گه‌ر بمانه‌وێت ڕێز له‌ده‌ستوور بگرین”.