باڵه‌كانی یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یاندا ده‌بێته شه‌ڕو ناكۆكییه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه

پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی كه به “خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر”ناویان ده‌هێنێت، كۆببێته‌وه و ناشیه‌وێت له‌گه‌ڵیان دابنیشێت و به یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه ڕازی نابین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شێكن له خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ببنه شاندی داتنوستانكاری نێوان هه‌ردوو حیزب.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری باڵه‌كانی یه‌كێتی له مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان گفتوگۆكردن بووه له‌سه‌ر ناو و پێكهێنانی ئه‌و شانده‌ی كه سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات ،ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕیان و ناكۆكییه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه .
له‌دوای وه‌فاتی تاڵه‌بانی لاهورو ئاراس جه‌نگی ئه‌ندازیارانی گروپی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ڕه‌ش له‌هه‌وڵی جڵه‌وكردنی یه‌كێتیدان و گروپێكی مافیاییان دروست كرد له كوردستان بۆ كوشتن و هه‌ڕه‌شه كردن له ڕ‌كابه‌ره‌كانیان له‌ناو حزبه‌كه‌ی خۆیان، هه‌رچی چه‌قۆكێش و ده‌م پیس و جوێن فرۆش و خیانه‌تكار و قومارچی و حه‌پ خۆر و ئاژاوه‌چی هه‌بوو له‌خۆیان كۆیان كرده‌وه و ده‌ستیان كرد به دزی كردن و ڕووتاندنه‌وه و به بارمته گرتن و بازرگانی نه‌وت و ماده هۆشبه‌ره‌كان…هتد، هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش به پاڵپشتی و شه‌ریكایه‌تی بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئیتلاعاتی ئێران.
لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تـی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌وڵ ئه‌دات جله‌وی یه‌كێتی بگرێته ده‌ست و له شانده‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری بكات و وه‌كو سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی ببینرێت و بخوێندرێته‌وه و ته‌ماشا بكرێـت ،به‌ڵام پارتی خواستی نییه و ڕازی نابێت لاهور جه‌نگی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی نێوانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا بكات و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌لدا ناكات .