خورماتوو دوای ساڵێك له داگیركردن هیچ ئومێدیك نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی كورد
لە دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری گرووپێکی نێو یەکێتی، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، زیاتر له ساڵێكه شارى خورماتوویان داگیر كردووه ،ساڵێك زیاتر به‌سه‌ر داگیركردنى خورماتوودا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا هیچ ئومێدێك نییه بۆ باشتركردنى دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى شكۆی كورد له ناوچه‌كه.
محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی كردەوەو ڕایگه‌یاند:” شەوی ڕابردوو پۆلیسی نەوت لە نزیک بازگەی شارەدێی تازەخورماتوو، دەستی گرتووە بەسەر قوفڵی بۆرییەکی نەوتی قاچاخدا”.
بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو گوتیشی :”قوفڵەکە لە نێو کارگەیەکی قیردا بووە لە نزیک شارەدێکە و لە کێڵگەی نەوەی زەمبوری باکوورەوە ڕاکێشراوە”.
محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو ده‌شلێت: “ئەو بۆرییە نەوتانە لەلایەن ژمارەیەک مافیا و میلیشیاوە کون دەکرێت و قوفڵی لەسەر دەبەسترێت و شەوانە دەیفرۆشن”.
خورماتوو دوایین شارى كوردستانی باشووره و ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگاى نێوان كه‌ركووك- به‌غدا و له كورد و توركمانى شیعه و سوننه و ئینجا عه‌ره‌ب پێكدێت و ژمارەی دانیشتوانى بە نزیكه‌ى 250 هه‌زار كه‌س دهقهبلێنرێت و له ساڵی 1976 به مه‌رسوومێكى كۆمارى و له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ته‌عریبدا له كه‌ركووك داده‌بڕێنرێت و ده‌خرێته سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و له 25ی9ی2017 و له ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆییدا، زۆرینه‌ى خورماتووییهكان به (به‌ڵێ) ده‌نگیان دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.