جۆن بۆلتۆن: بۆ پاراستنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ رووسیا گفتوگۆ دەکەین

دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەیدا لە ڕۆژئاوای کوردستان وسوریا، لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمریکاو ڕۆژئاوای کوردستان کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە بەجۆرێک وەک خیانەت لە کورد لێکدرایەوە بەتایبەت کە ئێستا لەژێر هەڕەشەی تورکیادان، بەڵام ئەمریکا ڕایگەیاند لەمەرجەکانی کشانەوەمان پاراستنی کورد و ڕێگری هەژموونی ئێران هەیە، بۆ ئەم مەبەستە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ پرسی پاراستنی كورد له سووریا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیاش بكات ئه‌گه‌ر پێویست بێت.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی هیو هیویت، كه یاوه‌ری سه‌ردانه‌كانی بۆڵتن بووه بۆ ئیسرائیل و توركیا، ئاشكرای كردووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامیداوه، داوایكردووه گه‌ره‌نتی ئه‌وه بدات ئه‌و كوردانه‌ی شه‌ڕی داعشیان كردووه له سووریا نه‌كاته ئامانج.
هەروەها جۆن بۆڵتن ده‌شڵێت: “هه‌روه‌ك من و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، پێمانوایه ئه‌رۆغان پابه‌ند بووه”.
بۆڵتن هیوای وایه، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رهه‌می ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ربكه‌ون كه هه‌موو لایه‌نه‌كان قه‌بووڵیانه و ده‌ڵێت: “وه‌ك روونه كورد له ره‌وشێكی سه‌ختدایه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه، كورد مه‌یلیان زۆر به‌لای ئێمه‌دایه و پێویسته گه‌ره‌نتیان پێ بده‌ین كه زیانمه‌ند نابن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “هه‌ر ئه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ توركه‌كان باس كردووه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌گه‌ڵ رووسه‌كانیش ئه‌و پرسه تاووتوێ ده‌كه‌ین”.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم