كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكانی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شەممە 12 كانوونی دووەمی 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت
ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 12 پلە و نزمترین 1 پلە و لەسلێمانیش 11 پلە بە -1 پلە و دھۆك 12 بە -2 پلە و كەركوكیش 13 بە -1 پلە دەبێت.