هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشلۆنە

لەماوەی رابردوو بە گرنگییەوە باس لە چوونی دی یۆنگی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی ئەیاکس ئەمستردام دەکرا بۆ ریزی بەرشلۆنە و دەوترا لەماوەی زستانەی ئەمساڵ پەیوەندی بە کەتەلۆنییەکانەوە دەکات.

بەڵام لە نوێترین هەواڵدا رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویناکردەوە کەوا دی یۆنگ چوونی بۆ بەرشلۆنە رەتکردووەتەوەو مانەوەی خۆی لە ریزی یانە هۆڵەندییەکە راگەیاندووە.

ئەو سەرچاوانە راشیانگەیاندووە دی یۆنگ بەڕێژەی لە %١٠٠ دڵنیایی داوەتە یانەکەی تا کۆتایی وەرز ناڕوات بەڵام بۆ دواتر دڵنیا نییە چی روودەدات و هیچ گفتوگۆیەکیشی لەگەڵ بەرشلۆنە ئەنجام نەداوە.

ئەو یاریزانە لاوە ماوەی دوو ساڵە توانیویەتی لە ریزی یانەی ئەیاکس ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ببێتە جێگەی رەزامەندی چەندین یانەی ئەوروپی.

Back to top button