ئەمریکا هێزەکانی لە کوردستان و عێراق جێگیر دەکات..

 

راوێژکارێکی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ماددەیەك دەخاتە ناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، بۆ دابینکردنی خەرجی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی.

بەپێی هەواڵێکی میدیا عێراقییەکان، فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکی داوای لە راوێژکارێکی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆك وەزیرانی عێراق کردووە خەرجیی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دابین بکرێ و بخرێتە ناو بودجەی گشتییەوە، چونکە ئەو هێزانە خزمەتێکی زۆری گەلی عێراقییان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کرد.

ئەو راوێژکارەی عادل عەبدولمەهدی لە زاری فەرماندە ئەمریکییەکە رایگەیاندووە، ئەمریکا بەهۆی ناکارایی هێزە عێراقییەکان لە پاراستنی وڵاتەکەیان، هێزەکانی لە عێراق زیاد دەکات و بەپێی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتەش، پێویستە عێراق خەرجیی ئەو هێزانە دابین بکات.

 

Back to top button