دهستگیركراوهكانی پهكهكه بێسهرو شوێنن
دوێنێ ههینی 11ی1ی2019 دوای ئەوەی ژمارەیەك ئەندام و لایەنگری پەكەكە لەلایەن هێزهكانی ئاسایشی یهكێتی له سلێمانی دەستگیركران، ئێستا وهك ناڕەزایەتی دەربڕین له زیندان مان لە خواردن دەگرن.
تارا حوسێن، سەرکردەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە لە سلێمانی و دوێنێ لەلایەن ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە سلێمانی لەگەڵ 51 کەسی دیکە دەستگیر کراوه.
ئاژانسی رۆژنیوزی نزیك لە پەكەكە رایگەیاند: “دوای ئەوەی دوێنێ ئاسایشی سلێمانی لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس (ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان) لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادیی 52 کەسی دەستگیرکرد، کە پێکهاتوون لە چالاکانی رێکخراوەکانی ژنان و رێکخراوە مەدەنییەکان، رۆژنامەنووسان، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەپێی زانیارییەكان ئەوانەی لە زیندان ماون مانیان لە خواردن گرتووە”.
سۆران حوسێن، برای تارا حوسێن ڕاگەیاند:” تارا حوسێن و ژمارەیەک کەسی دیکە، لە پارکی ئازادیی سلێمانی، ویستوویانە فیلمێک لەبارەی ساکینە جانسز نمایش بکەن، بەڵام ”ئاسایشی یەکێتی ڕێگەی لێ گرتوون و ئەوانیش ئامادەنەبوون واز لە کارەکەی خۆیان بھێنن، بۆیە ٥٠ کەسیان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە، کە 30 لەوانە ژنن و سێ منداڵیشیان لەنێو دایە، بەڵام دووان لە منداڵەکان ئازاد کراون، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لەگەڵ دایکی لە زیندان ماوەتەوە“.
براكهی تارا حوسێن گوتیشی :” ئەو ژنانەی دوێنێ دەستگیر کراون، تائێستا بێسەروشوێنن، بەڵام شوێنی پیاوەکان لە زیندانی (کانی گۆمە)یە و زانراوە. گوتیشی: ”بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی ئامادە نین ھیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ئەو ژنانە بڵێن، ژیانی ئەو ژنانەش لە مەترسیدایە و ھەر شتێک ببێت، ئەوا بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ئاسایشی سلێمانی“.
هاوكات رۆژی سێشەممە ی ڕابردوو 8ی1ی2019 ئاسایشی سلێمانی رێگری لە نمایشكردنی (فیلمی ساکینە سانجز) له سینەما سالم كردوسینهماكهشی داخست.