كوژرانی خاوه‌ن جیشتخانهیهك ده‌بێته كێشه له نیوان دوو حیزبی شیعه‌دا
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا خاوه‌نی چێشتخانه‌ی لهیمونه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا و كێشه‌ی له نێوان ره‌وتی حیكمه و عه‌سائیبدا دروستكرد.
دوابه‌دوای روداوه‌كه، كه‌ناڵی فورات، كه له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، كوژرانی خاوه‌ن چێشتخانه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، قه‌یس خه‌زعه‌لی، رایگه‌یاند :كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵی فورات تۆمارده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خستویانه‌ته پاڵیان.
كێشه‌ی نێوان عه‌سائیب و ره‌وتی حیكمه ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی كوژرانی خاونی چێشتخانه‌ی لهیمونه نیه، به‌ڵكو ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت هه‌ردوولا تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر هه‌ڵده‌به‌ستن، له‌سه‌ر پاڵاوگه‌ی بێجی و كۆشكه‌كانی جادریه و پارێزگاری به‌سڕه.