كچه‌كه‌ی تره‌مپ پێشنیار كراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/evanaka-turamp.jpg)
رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمزی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند:” ئیڤانكای كچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و نیكی هایلی، نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناویان پێشنیاز كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرن”.
هه‌فته‌ی رابردوو جیم یۆنگ كیم ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی بانكی ناوه‌ندی هه‌ڵگرت، له كاتێكدا ھێشتا ماوه‌ی 3 ساڵی مابوو خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
ئیڤانكا تره‌مپ، ساڵی 2017 هێزی بزووێنه‌ر بووه له پشت دامه‌زراندنی سندووقی بانكی نێوده‌وڵه‌تی به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار كه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه بۆ پاڵپشتی پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به ژنان پاڵپشتی لێكرا.