دوای ساڵێك له‌ داگیركردنی كه‌ركوك پێشمه‌رگه‌ داواده‌كات بگه‌ڕێته‌وه‌ سنوره‌كانی پێشوو

دانوستاندن له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌ستی پێكردووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ شاری كه‌ركوك ،به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكیش ده‌ڵێت : “داوامان كردووە پێشمەرگە بۆ سنوورەكانی پێشووی بگەڕێتەوە”.

نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووكی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، ڕایگه‌یاند: “دانوستان لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا دەستی پێكردووە بە مەبەستی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێم، دانوستانەكان بە ئاڕاستەی ئەوە بەڕێوە دەچن بگەڕێنەوە بۆ رێككەوتنەكانی پێشووی نێوان ھەردوولا و پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو سنوورانەی بەر لە ھاتنی شەڕی داعش تێدا جێگیر ببوو”.

نوری حەمەعەلی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتیشی: “كاتی خۆی پێشمەرگە بۆ پاراستنی سنوورەكە چووبووە ئەو ناوچانە، بە تایبەتی لە كاتی ھێرشەكانی گرووپی تیرۆریستیی داعش، ھێزی پێشمەرگە رۆڵی بەرچاوی لە شكاندنی تیرۆریستاندا ھەبوو”.

نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌شڵێت: “ئەگەر مەترسی لەسەر كەركووك ھەبێت، ھەموو كات پێشمەرگە ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ ناوچەكە، لە رابردوویشدا بینیمان مەترسی بۆ سەر ھەر ناوچەیەك ھەبووبێت، عێراق خۆی داوای ھێزی پێشمەرگەی كردووە، ھەموو لایەك دەبینین لە رووی ئەمنییەوە كەركووك و كەركووكییەكان لە چ رەوشێكدان، لەبەر ئەوەش بۆ پاراستنی خاك و خەڵكەكەی، پێویستی بە ھێزی پێشمەرگە ھەیە”.

16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی هاوكاریی هیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئیرانیه‌كانیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن، دوای داگیركردنی شاری كه‌ركوكیش دانیشتوانه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسی تیرۆرو پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن و گرتن و ڕاوه‌دونان و كوشتن بوونه‌وه‌ ، ئیداره‌ی شاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ پارێزگایه‌كی سه‌پێنراو حوكمرانیه‌تی شاره‌كه‌ی ده‌كرد  .

ئ

 

Back to top button