ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی كه‌ركوك : هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان نا ده‌ستورییه

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌می 2019 ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی كه‌ركوك به ئاماده‌بونی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له نێویاندا راكان سه‌عید، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو له به‌یاننامه‌كدا له باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له دره‌نگانی شه‌و له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ” سورن له‌سه‌ر عیراقیبونى كه‌ركوك و پێشیانوایه هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌و پارێزگایه ناده‌ستورییه، چونكه ده‌ستور ته‌نها رێگه‌ى داوه به هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له سێ پارێزگاكه‌ى سه‌ربه هه‌رێم”.
له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێندنه‌وه و تێیدا هاتووه “جارێكی‌تر جه‌خت له هه‌ڵوێسته‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی قه‌یرانی هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركوك و ده‌ڵێین پابه‌ندین به ده‌ستور و یاساكانه‌وه له‌وباره‌یه‌وه”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :” كه‌ركوك عیراقێكى بچوككراوه‌یه و وه‌ك پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى شانازى به په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى دیكه ده‌كه‌ن و سه‌ركرده سیاسیه‌كانیش ئاگادارده‌كه‌نه‌وه رێگه به‌هیچ كه‌س ناده‌ن پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان رۆڵه‌كانى كه‌ركوك تێكبدات”..
ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی كه‌ركوك پشتیوانی خۆیان بۆ به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌ربڕی كه داوای داگرتنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی كرد له باره‌گای حزبه‌كانی كه‌ركوك و به‌پێویستی زانی دادگای فیدراڵی ئه‌و دۆسیه‌یه یه‌كلاییبكاته‌وه.
هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له دره‌نگانی شه‌ودا كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا، له‌ناوخۆی یه‌كێتیش به‌شێك له كادیران ڕه‌خنه‌ی توندیان له حزبه‌كه‌یان گرت، لای خۆیه‌وه پارێزگای سه‌پێنراوی كه‌ركوك گووتی : هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان موزایه‌ده‌ی سیاسییه “.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هاته سه‌رخه‌ت و به‌په‌له داوای له دادگای فیدراڵی عێراق كرد كه له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستانه‌وه بریارێكی پێویست ده‌ربكات “.