بنه‌ماڵه‌ی مامه ڕیشه بۆ یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یادی مامه‌ڕیشه نه‌كه‌نه‌وه به‌شداری ناكه‌ین
شه‌هید نه‌جمه‌دین شوكر ره‌ئوف ناسراو به مامه ریشه، ساڵی 1953 له‌گوندی (تاڵه‌بان)ی سنووری چه‌مچه‌ماڵ له‌دایكبووه و رۆژی 17ی3ی1983، له‌گه‌ڵ (كچان حوسێن)ی خه‌ڵكی گوندی (قه‌ره‌تامور) چۆته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه، دواتر خۆی ناوی كچانی گۆڕیوه به(نیشتمان)، به‌رده‌وام لهجهولهكانیدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه.
بنه‌ماڵه‌ی مامه ڕیشه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی مامه ڕیشه‌وه داوا له یه‌كێتی ده‌كات كه ئه‌و یاده ڕابگرێت و ئه‌مساڵ یادی ساڵوه‌گه‌ری مامه ڕیشه نه‌كاته‌وه .
محەمەد شکور، برای مامەڕیشە به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌و تێدا هاتووه:” بەھۆی ئەوەی ”ھەندێک بەرپرسی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی خەریکی دژایەتیکرنی “مامەڕیشەن“، بۆیە ئەمساڵ بەھیچ شێوەیەک نەکەنەوە، چونکە بنەماڵەی مامەڕیشە بڕیاریان داوە بەشداریی ھیچ یاد و بۆنەیەک لەبارەی مامەڕیشە، نەکەن”.
بنه‌ماله‌ی مامهڕێشه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا ده‌لێن :” بەشێک لە سەرکردایەتیی یەکێتی کاتی خۆی مەفرەزەیان لە دژی مامەڕیشە دروست دەکرد و خەریکی پیلانگێڕی بوون لە دژی و ”لە دواوە تەقەیان لێکردووه“، ئێستاش چونکە ”ناگەن بە تۆزی سەر گۆڕەکەی“، لەناو گۆڕکەشی ”بەعس ئاسا“ زەندەقیان لێ چووە“ و یادی قارەمانێتییەکەی ناکەنەوە”.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامه ڕیشه‌دا هاتووه ” مامەڕیشە، کە لە ٢٤-١-١٩٨٥ شەھیدبوو، موڵکی کوردستانە نەک یەکێتی و لە ساڵی ٢٠١٧ش بەرپرسێکی ئەو حزبە بە قایمقامی چەمچەماڵی گوتبوو، ”واز لە یادکردنەوەی مامەڕیشە بێنن“.
له به‌شێكی تر‌و كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامه ڕیشه‌دا هاتووه‌و ده‌شڵێت :” به‌رپرسانی ئێستای یەکێتی ”مشەخۆرن و خەریکی گیرفان پڕکردن و تاڵان‌کردنی سامانی وڵاتن“، بەڵام مامەڕیشە و خانەوادەکەی ھیچ کات داوای پلە و پۆستیان نەکردووە و شۆڕ‌شیان بۆ خۆدەوڵەمەندکردن بەکار نەھێناوە، ”مامەڕیشە کە شەھیدبوو یەک دینار و روبعێکی لەناو گیرفان بوو“.
مامه ریشه رۆژی 24ی1ی1985 له‌گوندی (حه‌سه‌ن ئاوا)ی سنووری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوڕێكه‌ی (سه‌ردارو موحسین بیكه‌یسی)، له‌ڕێگه‌دا درانه به‌ر ده‌ست ڕێژی گولله‌و شه‌هیدكران.