چاره‌نووسی 10 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا به‌ناوی پێشمه‌رگه دۆزرایه‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 6/11/2016 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌نگۆی هاتنی 10 ملیار دیناری حكومه‌تی عێراق بۆ وه‌زاره‌تی ناوبراو بڵاوكرده‌وه و فه‌رمانده‌یه‌كیش چاره‌نووسی پاره‌كه دیاری ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه 5/11/2016 فازڵ نەبی، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بوو، 10 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق بۆ پێشمەرگە نێردراوە و گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له‌وباره‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی كورد له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به خواكوڕكی راگه‌یاند، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ چه‌ند چاڵاكی و هه‌ماهه‌نگیه‌كی نێوان هێزه عێراقیه‌كان و چه‌ند هێزێكی دیكه‌ی كوردی له‌داهاتوودا خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌شڵێت، ره‌نگه ئه‌و پاره‌یه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌دا هه‌وڵ ده‌درێت چه‌ند گرووپێكی دیكه‌ی سه‌ر به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق دابمه‌زرێنرێت.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ولێك هه‌بووه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی، بۆ ناونوسكردنی گه‌نجانی دوزخورماتوو داقوق بۆ ئه‌وه‌ی له ریزه‌كانی حه‌شد چه‌كدار بكرێن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه رێگری لێكراوه.