بەهۆی پێشوازی كردنی لە بەرپرسێكی یۆنان, توركیا هۆشداری توند دەداتە مسر
دوای كودەتای مسر و لە كار لادانی محەمەد سیسی و دەسەڵاتی ئیخوانەكان پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و میسر گڕی تێكەوت, تادێت نێوانی ئەم دوو وڵاتە گرژتر دەبێت, بەردەوام هۆشداری پەیامی توند ئاراستەی یەكتری دەكەن, لە دواهەمین هەڵوێستی سیاسی توركیا ھۆشداری دەداتە میسر بە هۆی پێشوازی كردنی لە بەرپرسێكی باڵای یۆنان.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە پاش ئەوەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر پێشوازی كرد لە یانیس ڕۆباتیس بەرپرسی دەزگای ھەواڵگری یۆنان، ئەوە لە كاتێكدا كە پەیوەندی نێوان یۆنان و توركیا لەوپەڕی ئاڵۆزیدایە>
هەروەها میداكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە كە ئەنقەرە لە لێدوانی وەزیری دەرەوەی میسر سامح شوكری نیگەران بووم كە ئاماژەی كرد بەوەی ھەریەك لە قەتەرو توركیای بە پاڵپشتی گروپە تیرۆریستیەكانی لیبیا دەكەن
هەروەها نوسەری دیاری تورك حیشمەت بابا ئۆغلو دەنوسێت:” پێویستە ئاگاداری جموجوڵەكانی ئەم دواییەی میسر بین”.