نیۆرك تایمز:گوماندەكرێت ترەمپ لە بەرژەوەندی رووسیا سیاسەت بكات

لەگەڵ ئەوەی شتی سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا, میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە كە رووسیا و لە رێگای هاككردنی چەند پێگەیەكی ئەلیكترۆنی دەست وەردانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمریكا كردووە, دوای زیاتر لە سالێك رۆژنامەیەكی ئەو وڵاتە گوومان دەخاتە سەر جولە سیاسیەكانی دۆناڵد ترەمپ كە لەبەرژەوەندی رووسیا سیاسەت بكات.
ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو ڕایگەیاند كە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فێدڕاڵی ناسراو بە FBI لە ئێستا خەریكی لێكۆڵینەوەی وردن لەسەر دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر پرسی كاركردنی تڕەمپ لەبەرژەوەندی ڕوسیا
ڕۆژنامەكە بێ ناوھێنانی سەرچاوەی زانیاریەكە بڵاوی كردۆتەوە كە دادوەری تایبەتی ڕۆبێرت مۆلەر كار لەو پرسەدا دەكات و لێكۆڵینەوەكانیش لەو ڕوەوە بەردەوامن.
پێشتر ولەسەرو بەندی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی ٢٠١٦ دەنگۆی بوونی پەیوەندی لە نێوان تیمی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ترەمپ و ڕوسیا لە میدیاكان بڵاوكرایەوە

Back to top button