فرسەت سۆفی: گەشبینین كە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت ئەنجامی باشی هەبێت

 

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی كوردستان, دووجار سەردانی هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد, بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی پێكهێنانی حكوومەت, وا بڕیارە پارتی لە هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە سەردانی حزب و لایەن سیاسیەكان دەكات ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتیش دەلێت گەشبینین بە ئەنجامی گفتوگۆكان.
فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ لایەنەكان رایگەیاند، پارتی سوورە لەسەر دەستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گەیشتن بە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر.

فرسەت سۆفی، گوتی: “ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی دەبێ لەم ماوەیە گفتوگۆی جدی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست پێبكەنەوە، و گەشبینین كە ئەنجامی باشی ھەبێت”.

گوتیشی: “لێك تێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و لایەنەكانی دیكە هەیە و بە خەڵكیش دەڵێین گەشبین بن”.

ئاماژەی بەوەشدا: “ئەگەر ناكۆكی لەسەر هەندێ خاڵ هەیە، بەڵام گەشبینین بە چارەسەركردنی ئەو خاڵانەش”.

Back to top button