شاسوار عەبدولواحید كارمەندێكی دیكەی NRT دەردەكات

 

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوو شاسوار عەبدولواحید چەند كارمەندێكی كەناڵی نالیای زمان حالی نەوەی نوێی لە كارەكانیان دوورخستەوە, دوێنێ‌ كارمەندێكی دیكەی دورخستەوە.

بە پێی زانیاریەكانی(خواكوڕك) دوێنێ‌ شاسوار عەبدولواحید, خاوەنی كەناڵی نالیای زمانحالی نەوەی نوێ‌, كارمەندێكی دیكەی ئێن ئاڕتی بە ناوی (كوردستان ئەحمەد) لە كارەكەی دوورخستەوە.

هەروەها (كوردستان ئەحمەد) كارمەندی پێشووی ئێن ئاڕتی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك نوسیویەتی:” شاسوار عەبدولواحید منیشی لە كارەكەی دوورخستەوە”

 

Back to top button