سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

 

دوای ئەوەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد, بڕیارە سبەینێ یەكشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران بەهاوڕێیەتی 30 كەسایەتی سیاسی و ئابووریی، بگاتە بەغدا و پاشان سەردانی هەولێر بكات.

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا، لە بەیاننامەیەكدا، ڕای گەیاند: “محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سبەینێ دوای گەیشتنی لەكاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆ، چاوی بە وەزیری دەرەوەی عێراق، دەكەوێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، بۆ ڕۆژی دووشەممە دەمی بەیانییەكەی، محەممە جەواد زەریف چاوی بەهەریەك لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكەوێت.
دواتر بۆ ڕۆژی سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر دەكات و دوای چاوپێكەوتنی لەگەڵ بەرپرسان، بەشداری لە دیدارێكی ئابووری لەنێوان بازرگانانی ئێران و هەرێمی كوردستان دەكات.
سەردانی محەممەد جەواد زەریف، بۆ هەولێر و بەغدا، دوای چەند ڕۆژێك دێت لەسەردانی مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و چاوكەوتنی بە سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دێت.

Back to top button