دورکەوتنەوە لە گۆشتی سور سێیەکی مردنی پێشوەختە کەمدەکاتەوە

زانایانی زانکۆی ھارفاردی ئەمریکی ڕایانگەیاند، دەکرێت سێیەکی مردنی پێشوەخت کەمبکرێتەوە، ئەگەر مرۆڤ دەستبەرداری خواردنی گۆشتی سور بوو.

ئەو زانایانە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەخواردنی رووەکی، دەتوانرێت ڕێگری لە یەک ملیۆن مردنی پێشوەختە بگیرێت، رونیشیان کردۆتەوە، زۆربەی خەڵکی لە گرنگی خواردنی ڕووەکی نازانن، چونکە زەیتی تێرو کۆلیسترۆلی تێدا نیە، کە ھۆکارن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.

ھەروەھا خواردنە ڕووەکییەکان برێکی بەرز لەو مادانەی تێدایە کە بەرگری جەستە لە نەخۆشییەکان بەھێز دەکەن، ئەویش بەھۆی بوونی ڤیتامیناتی “E – C” و ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم و مەگنیزیۆم و چەندین پێکھاتەی تری کیمیاوی بەسود.

ھەربۆیە ئەو کەسانەی ڕووەکین، کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێنیان دا کەمە، گوشاری خوێنیان ھاوسەنگە، خاوەنی جەستەیەکی سروشتی ڕێکن، ھەموو ئەم ھۆکارانە وا دەکەن تەمەنی کەسە درێژتر بێت و بەدوربێت لە نەخۆشی درێژخایەن.

Back to top button