پێشبڕكێی لێكردنەوەی زەیتون سازکرا

دووەمین پێشبڕكێی لێكردنەوەی زەیتون لە دورگەی ” براس” لە كرواتیا سازكرا و تیایدا وڵاتەكە میوانداری چەندین تیمی بیانی كرد، لەهەریەكە لە  وڵاتەكانی (مۆنتینیگرۆ، فەرەنسا، سلۆڤینیا، نیزەرلاند، بریتانیا، ئەمریكا، سوید، ئیسپانیا، هەنگاریا، بۆسنە) و چەند وڵاتێكی تریش هاتبوون.

لەمیانەی پێشبڕكێكەدا كاردەكرێت بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین زەیتون لەلایەن تیمەكانەوە، و تیایدا خەڵات بەسەر تیمە براوەكاندا دابەشدەكرێت، بۆ ئەمساڵیش كرواتیا پارێزگاری لە نازناوی پێشووی كرد و بە كۆكردنەوەی 67 كیلۆگرام لە 45 دەقیقەدا پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا، لە دوای ئەوەش تیمی نیگرۆ بە كۆكردنەوەی 56 كیلۆگرام لە پلەی دووەمدا بوو، خەڵاتی سێیەمیش بەخشرا بە تیمی سلۆڤینیا كە توانیبوویان 51 كیۆگرام كۆ بكەنەوە.

ئامانج لە ڕێكخستنی ئەم جۆرە چالاكیە لە كرواتیا پاراستنی كلتوری وڵاتەكە و ناساندنی ناوچەكە وەك شوێنێكی دەوڵەمەند بە زەیتون لەبەرئەوەی دوورگەی ” براس” گەورەترین ناوچەی بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتوونە لە كرواتیا، لە هەمانكاتدا پێشبڕكێكە دەرفەت دەداتە بەشداربووان تا بتوانن ئاشنای دابوونەریتی یەكترببن و كلتورەكانیان ئاڵوگۆڕبكەن و سوود لە یەكتر وەربگرن .

Back to top button