ئاو خواردنه‌وه به پێوه مه‌ترسیداره ؟
زۆر له هاوڵاتیان ڕاهاتوون له سه‌ر خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆرله ئاو له کاتی نان خواردن دا به‌ڵام ئه‌مه کۆمه‌ڵێک زیانی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ .
زیانه‌کانی ئاو خواردنه‌وه له کاتی نان خواردن دا :
1- دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی مادده‌ی زه‌رداوی جگه‌ر و مادده تڕشه‌ڵۆله‌کانی گه‌دده که ڕێگری ده‌کات له هه‌رسکردنی خواردن به باشی .
2- هێواش کردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌رس و که‌م کردنه‌وه‌ی توانای له‌ش له دروست کردنی ئه‌نزیمه گرنگه‌کانی گه‌ده و ڕیخۆڵه.
3- که‌م کردنه‌وه‌ی سووده‌کانی به‌ها خۆراکی و ڤیتامین و کانزا‌کان ناو خواردن .
4- ئه‌گه‌ری زیاد بوونی مادده ژه‌هراویه‌کانی ناو جه‌سته له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی هه‌رسکردنی خواردن به باشی.
5- خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له ئاوی سارد له کاتی خواردن زیاتر هه‌رسکردن هێواش ده‌کاته‌وه له چاو ئاوی گه‌رم یان ئاسایی و ڕه‌نگه بێته هۆی ئاوسانی سک و ڕیخۆڵه‌کان.
ـبێگومان هه‌موو جۆره خواردنه‌وه‌یه‌ک هه‌مان زیانی هه‌یه و خواردنه‌وه گازیه‌کان زیانی زیاتریان هه‌یه.
– باشترین کات بۆ ئاو خوردنه‌وه نیو سه‌عات پێش یان دواوی نان خواردنه.
– ئاوی گه‌رم باشتره بۆ کێش دابه‌زندن یان ئاوی سارد ؟
-هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی نیه که خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم باشتره بۆ دابه‌زاندنی کێش له ئاوی سارد وه‌ک بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو پێش خواردن که‌مێک یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان به به‌رده‌وامی.
ڕاسته ئاو خواردنه‌وه به پێوه مه‌ترسیداره ؟
– تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاو خواردنه‌وه به پێوه زۆر مه‌ترسیداره وه‌ک له هه‌ندێ شوێن باسکراوه گوایه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر جگه‌ر و په‌نکریاس یان ده‌بته هۆی مردن.
-له ڕووی ئاینی پیڕۆزی ئیسلامه‌وه قه‌ده‌غه نه‌کراوه به‌ڵکو ڕێگه پێدراوه به‌ڵام ته‌نها وه‌ک ڕێنمیایی داوا کراوه که دوور بکه‌وینه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه به پێوه کاتی پێویست نه‌بێت، پزیشکانیش کۆکن له سه‌ر ئه‌م بۆچوونه .
ئاماده‌کردنی دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی