مۆرینهۆ بۆ ریاڵ: بەم سێ مەرجە دەگەڕێمەوە

بەگوێرەی رۆژنامەکان خۆزیە مۆرینهۆی پۆرتوگالی و راهێنەری دەستلەکارکێشراوەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی،سێ مەرجی داناوە بۆ ریاڵ مەدرید لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیە وەکو راهێنەرێک.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی جێگرنەبوونی ئاستی سۆلاری راهێنەرەوە، یانەکە دەیانەوێت راهێنەرێکی بە ئەزموون بهێنن بۆ ئەو مەبەست ناوی مۆرینهۆ هێنراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، مۆرینهۆ سێ مەرجی هەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ شاهانەکان کە یەکەمیشیان دوورخستنەوەی رامۆسی کاپتنی یانەکەیە.

مەرجی دووەم و سێیەمیشی هێنانی بەرگریکارێکی بەتوانا و هێرشبەرێکی سوپەرە تا بتوانێت نازناو بۆ ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنێت.

Back to top button