پۆلیس نمونەیەك لە دی ئێن ئەی رۆناڵدۆ وەردەگرێت

رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کەوا پۆلیسی ئیتاڵیا نمونەیەک لە دی ئێن ئەی (DNA) کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی یوڤانتۆس وەردەگرن و پشکنینی بۆ دەکەن.

هێشتا کەیسەکەی کاسرینی ئەمریکی و رۆناڵدۆ بەردەوامیی هەیە و پاش ئەوەی ئەو خانمە ئاشکرایکرد رۆناڵدۆ لە یەکێک لە هۆتێلەکان لە لاس ڤێگاس لە ساڵی ٢٠٠٩، دەستدرێژی کردووەتە سەر، دادگا لە لێکۆڵینەوەدایە و دەیەوێت کەیسەکە یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی (wall street journal) پۆلیسی ئەمریکا داوای لە ئیتاڵیا کردووە سەمپڵێک لە دی ئێن ئەی رۆناڵدۆ وەربگرن و بینێرنەوە بۆ دادگای ئەو وڵاتە تا پشکنینی بۆ ئەنجام بدەن و بتوانن ئەو کەیسە یەکلایی بکەنەوە.

هەرچەندە رۆناڵدۆ لەلای خۆیەوە سەرجەم ئەو هەواڵانەی بە ناڕاست داناوەو رایگەياندووە کاریگەری ناکاتە سەر ئەو ئاستەی پێشکەشی دەکات بەڵام لەکاتی ساغبوونەوەی ئەو کەیسە بەسەر رۆناڵدۆدا رووبەڕووی سزایەکی توند دەبێتەوە.

Back to top button