خـواكـورك مه‌به‌ستی هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به‌غدا و دواتر بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
بڕیاره ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به یاوه‌ری شاندێكی 30 كه‌سی له به‌رپرسانی سیاسی و ئابووری وڵاته‌كه‌ی بگاته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و دواتریش سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكات.
باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، زه‌ریف دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆ ده‌بێته‌وه.
دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شداری كۆربه‌ندێكی هاوبه‌شی نێوان بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی عێراق و ئێران ده‌كات كه وه‌زیری بازرگانی عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و زه‌ریف وتارێكی لێ ده‌خوێنێته‌وه، شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌میش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و به‌هه‌مانشێوه به‌شداری كۆربه‌ندی دووه‌می بازرگانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، دوای نیوه‌ڕۆیش ده‌چێته سلێمانی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و شاره كۆ ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه زه‌ریف ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ربه‌لا و كۆربه‌ندێكی بازرگانی و ئابووری ده‌به‌سترێ و به‌شداری تێدا ده‌كات، له دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌چێته شاری نه‌جه‌ف و ڕۆژی پێنجشه‌م به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كۆتایی دێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران.