هەر پەرلەمانتارێكی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی ٥۰ ملیۆن دیناری وەرگرتووە.. هەندێکیان ئەم کارە نایاساییەیان کردووە..
سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان قسەی بەشێك لە پەرلەمانتارانی لە بارەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی ڕەت کردەوە و ئاشکرای کرد کە ئەو پەرلەمانتارانەی چوونەتە بەغدا و خانەنشینییان لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، کارێکی نایاساییان کردووە.
نیعمه‌ت عه‌بدوڵا، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، بە بەشی کوردی (دەنگی ئەمریکا)ـی ڕاگەیاندووە، بەپێی یاسای خانەنشینیی عێراقی، هەر فەرمانبەرێك پاش تەواوبوونی کارەکەی کە خانەنشین دەکرێت، مووچەی ٦ مانگ بەسەر یەکەوە وەك پاداشت وەردەگرێت، بەڵام ئەوانەی لە کارەکانیان بەردەوام دەبن، ناتوانن ئەو پاداشتە وەربگرن، زیارتر ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەو پەرلەمانتارانەی ئەندامی خولی چوارەم بوون و بوونەتە ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمان، ناتوانن خانەنشینی لەژێر هیچ پاساوێکدا وەربگرن، چونکە هێشتا ئەرکەکانیان بەردەوامە و خانەنشین نەبوون.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانەی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کە بوونەتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕای گەیاندووە: وەرگرتنی خانەنشینی لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەشەوە نایاساییە، به چ مافێك كه ئه‌و ئێستا ده‌چێته په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێ له وه‌زیفه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌هه‌رێم وه‌رده‌گرێت؟ خۆ دوای ته‌واوبوونی په‌رله‌مانی عیراقیش هه‌مان خانه‌نشینی وه‌رده‌گرنه‌وه، هه‌ر له‌ڕووی “ئه‌خلاقی وه‌زیفی-شه‌وه” كارێكی نه‌گونجاوه له ئەرکەکە به‌رده‌وام بن و پاداشتی خانه‌نشینی (کە مووچه‌ی شه‌ش مانگە) به‌سه‌ریه‌كه‌وه وه‌ربگرن”.
نیعمەت عەبدوڵا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردووەتەوە کە لەلایەن بەشێك لە پەرلەمانتارانەوە دەکرێن، گوایە بەبێ ئاگاداریی خۆیان، سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوی بۆ خانەنشینی ناردوون. لەمبارەیەشەوە ئاشکرای کردووە: فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی خۆی چووه بۆ په‌رله‌مان، هه‌موو په‌رله‌مانتاران ئاماده‌بوون، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر وایه ئاگادار نه‌بوون، ده‌بوو خۆیان بچن بڵێن ئێمه ئێستا له وه‌زیفه به‌رده‌وامین و خانه‌نشین نین، جەختیشی کردووەتەوە کە یەکێتیی پەرلەمانتاران ده‌زگایه‌كی ڕاوێژكارییە و ئەوان نووسراو ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسا له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتارانەوە.
(خـواكـورك) پێشتر بڵاوی کردەوە کە خانەنشینیی هەر پەرلەمانتارێک نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینارە و بەشی هەرە زۆری پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنەکانی کوردستان ئەو پاداشتەیان وەرگرتووە.