بریندارێكى تر‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى دوێنیی هەولێر گیانى له ده‌ست دا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/w-994.jpg)
به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كێك له برینداره‌كانى شه‌ڕه‌كه‌ى دوێنێى گه‌ڕه‌كى مامزاوه‌ى شارى هه‌ولێر، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌ى گیانى له ده‌ست دا
دوێنێ شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی مامزاوای شاری هه‌ولێر باوك و كوڕێك كوژران و سێ كه‌سی تریش بریندار بوون، به‌پێی زانیاریه‌كانی (خـواكورك) ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له ده‌ست داوه پیاوه و سه‌ر به‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یه كه دوو كه‌سه‌كه‌ی تریان لێ كوژراوه
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به ده‌زگا میدیاییه‌كان ڕایگه‌یاند، شه‌ڕ له نێوان دوو دراوسێ له گه‌ڕه‌كی مامزاوه‌ی هه‌ولێر رووی داوه و به‌هۆیه‌وه كوڕ و باوكێك كوژران و سێ كه‌سی تریش بریندار بوون.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان زانیاری زیاتر بڵاو ناكه‌نه‌وه.
هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (خـواكورك) كه‌وتوون، ئه‌و كوڕ و باوكه پێشتر مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی كۆتریان كردووه و له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌یشدا سێ كه‌سی تر بریندار بوون كه دووانی تر له‌و خێزانه‌ن كه كوژراویان هه‌یه.