لیژنه‌ی داكۆكی ڕۆژنامه‌نوسان پێشێلكاری رۆژنامه‌نووسانی بۆ ساڵی 2018 بڵاو كرده‌وه
لێژنه‌ی داكۆكی سه‌ر به سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان ڕاپۆرتی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی لێژنه‌ی داكۆكی ڕۆژنامه‌نووسان لە 1ی كانوونی دووه‌می 2018 تاکو 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له هه‌رێمی كوردستان، 131 حاڵه‌تی پێشێلكاری جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان روویداوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی داكۆكی رۆژنامه‌نوساندا هاتووه ” شاری سلێمانی، زۆرترین پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان كراوه، كه 49 حاڵه‌تی پێشێلكاریی بووه، له شاری هه‌ولێریش 31 حاڵه‌ت، دهۆك 14 حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه 5 حاڵه‌ت و كه‌ركووكیش 4 حاڵه‌ت و له سه‌ر ئاستی قه‌زاكانیش زاخۆ 6 حاڵه‌ت، ئاكرێ 2 حاڵه‌ت، سۆران 4 حاڵه‌ت، رانیه 3 حاڵه‌ت، كه‌لار 5 حاڵه‌ت، خانه‌قین 2 حاڵه‌ت، هه‌ریه‌ك له كفری، سه‌یدسادق و شنگالیش 1 حاڵه‌ت تۆماركراو”.
پێشیلكاری سه‌ر رۆژنامه‌نووسان بریتی بووه له:رێگریكردن له رووماڵكردن، هێرشو سووكایهتیكردنو لێدانی رۆژنامه‌نووسان، ده‌ستگیركردن، حاڵه‌تی مردن، ته‌قه‌كردن، داخستن.
ڕاپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكی رۆژنامه‌نوسان باس له یه‌ك حاڵه‌تی مردنی رۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2018 تۆماركراوه، ئه‌ویش (میكۆبان سلێمان كاكه‌برا)، په‌یامنێری خه‌ندان بووه و له 13ی5ی2018، له سلێمانی، له كاتی كاركردنی تیمه‌كه‌یان له‌باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ژێر کاریگەری ته‌قه‌كردن له‌و باره‌گایه گیانی له‌ده‌ستداوه.