كهركوك عهرهبی سوننه بهرهیهكی یهكگرتوو پێكدههێنن
ئەنجوومەنی بهرهی یهكگرتووی عهرهبی لە کەرکووك کە لە 12 حیزب و کەسایەتی عەرەبی سوننە پێکهاتووە،پێکهاتەکانی ئەو ئەنجوومەنە کۆمەڵێک کەسایەتی عەرەبی سوننەن، خۆیان دەیانەوێت خاڵە هاوبەشەکان لەگەڵ کورد و توركمان بكهنه بنهمایهك بۆ رێكخستنهوهی شاری كهركوك .
بەشێوەیەکی گشتی عەرەبە سوننەکان هیچ کاتێك وەك ئێستا خاوەن پلەو پۆستی ئیداری نەبوونە لە كەركووك، ئەوان لەکۆی 42 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا خاوەن شەش کورسین.
لای خۆیهوه نازم شەمەری، گوتەبێژی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئەنجوومەنی عەرەبی كاردەكات بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق، دەمانەوێت لەگەڵ پێكھاتەكانی دیكە گفتوگۆی جدی لەسەر ئایندەی كەركووك بكەین، مەبەستمانە خەڵكی ئەم شارە بەشداربن لە بڕیاری سیاسیی”.
هاوكات حاتم تائیی، سەرکردە لە ئەنجوومەنی سیاسی عەرەبی دهڵێت: “ئەنجوومەنی عەرەبی ناسراوە و ساڵانێكە كار بۆ یەكگرتووی گوتاری عەرەبی دەكات، لە ئەنجوومەنەكەمان خەڵكێك ھەیە پۆستی ئیداری باڵایان ھەیە، ھەروەھا ھەندێك نوێنەرانمان ھەن لە ئەنجوومەنە خۆجێییەكانن، بۆیە دواجار بڕیاری سیاسی عەرەبی لای ئێمە دەبێت”.