ئه‌مریكا هانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌دات بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان له‌ عێراق

رۆژنامه‌ی ئیكۆنۆمیست له‌ ڕاپۆرتێكیدا ده‌ڵێت : ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چاوی له‌ نه‌وتی عێراقه‌ و به‌دوای گرێبه‌ستێكی نوێیه‌ له‌ بواری نه‌وتدا له‌ عێراق .

ڕۆژنامه‌ی ئیكۆنۆمیسیت نوسیوویه‌تی و ده‌ڵێت: “مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی عێراق له‌ بواری وزه‌ كردووه‌ته‌وه‌. به‌رپرسانی عێراقیش ئه‌وه‌یان وه‌ك په‌یامێكی روونی ئه‌مه‌ریكا بۆ راگرتنی كڕینی غازی ئێران و ده‌ستكردن به‌ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌ره‌پێدان به‌ كێڵگه‌كانی غازی عێراق لێكداوه‌ته‌وه”‌.

رۆژنامه‌ی ئیكۆنۆمیسیت ئاشكرای كردووه‌ و ده‌شلێت:‌ “كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی بواری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك كۆمپانیای شیڤرۆن، راسته‌وخۆ ده‌ستی به‌ دانووستان كردووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی ده‌ستكه‌وێ له‌ بواری وزه‌دا. هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێل هه‌وڵی رێككه‌وتن ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ نه‌وتییه‌كانی زیاد بكات و وێستگه‌یه‌كی پاڵاوتن و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاویش درووست بكات.

Back to top button