ئه‌مریكا هیچ وڵاتێك نابه‌خشێت له باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتی ئێرانه‌وه
نوێنەری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێت: “واشنتن هیچ وڵاتێكی دیكه نابه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه به نه‌وتی ئێرانه‌وه بكات، پاش ئه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند”.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا برایان ھۆك نوێنەری تایبه‌تی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ، له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات، رایگەیاند: “واشنتن ھیچ وڵاتێكی دیكە نابەخشێت بۆ ئەوەی نەوتی ئێران بكڕێت، ھۆكاری لێخۆشبوونی ئەو 8 وڵاتەش كه پێشتر رێگه‌ی پێداوون، بۆ رێگەگرتن بوو لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت، بەڵام دوای كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، ھیچ وڵاتێك بۆی نییە نەوتی ئێران ھاوردەبكات”.
مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، بەبڕیارێكی ئەمریكا تا كۆتایی مانگی ئایار تەنیا 8 وڵات بۆیان ھەیە نەوتی ئێران ھاوردەبكەن و دوای تەواوبوونی وادەكەش ھاوردەكردنی نەوتی ئێران دەبێت بگاته ئاستی سفر.