میدیایەكی كوێتی: ئێران هانی عێراق دەدات شەڕی توركیا بكات

خواكوڕك
سەرچاوەیەكی هەواڵی بە ماڵپەری سیاسەتی كوێتی راگەیاندووە، كە هەر پێکدادانێک لەنیوان هێزەکانی تورکیا و حەشدی‌شەعبی زیانێکی زۆری لێ دەکەوێتەوە و هۆشداریی سەرهەڵدانی شەڕی تائیفی ناو شارەکانی عێراقیشی دا بەو هۆیەوە.
 
بەپێی ئەو مالپەرە كوێتیە، سەرکردەیەکی نزیک لە عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاندووە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەتایبەتی قاسم سلێمانی دنەی تورکیا و عێراق دەدات بیکەنە شەڕ؛ چونکە پێیان وایە ئەو شەڕە لە بەرژەوەندیی ئێراندایە لە سووریا و یەمەن بۆ پشتیوانیی بەشار ئەسەد و حوسییە شیعەکانی یەمەن.
 
 ئەو سەرکردەیەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کردووە بۆ ئەو مالپەرە، کە ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق زیاد کردووە نەکا حەشدی‌ شەعبی بچێتە ناو شارۆچکەی شیعەنشینی تەلەعفەرەوە، چونکە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیان هەیە لەگەڵ هێزەکانی تورکیادا، عێراق خاوەن هێزێکی سەربازی و ئابووریی بەهێز نییە تا بتوانێت بەرەنگاری وڵاتێکی بەهێزی وەک تورکیا ببێتەوە، بۆیە ئەرکی حکوومەتی عێراقە کار لەسەر دەرکردنی داعش لەناو خاکەکە بکات و ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان.
Back to top button