FBI لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ڕاپۆرتێكی له باره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه كه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات كه به نهێنی كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا كردووه.
هاوكات كۆشكی سپی ڕااپۆرتهكهی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز به “بێ بنه‌ما” وه‌سف كردووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه .
دوا به دوای بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز ،جەیمس کۆمێی، بەڕێوەبەری FBIده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی هه‌واڵه‌كه كردووه‌و ئێستا پۆلیسی فیدرال ده‌یه‌وێت بزانێت، دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیه‌کی خوازراو کار بۆ رووسیا دەکات یان بە شێویه‌کی نەخوازیار لە ژێر کاریگەریی مۆسکۆ کار دەکات هەروەها بزانێت کە ئایا کاری ترەمپ تاوانکارانەیە و دەرکردنی جەیمس کۆمێی بە شێوەیکی یاسایی بووە یان نا؟
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز نوسویه‌تی و ده‌ڵێت :” تاکو ئێستا هیچ بەڵگەیهکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە پیشانی بدات كه دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیه‌کی نهێنی لەگەڵ رووسیا لە پەیوەندیدا بووە یان بۆ بەرژەوەندی ئەوان کارێكی ئەنجامداوە”، هەروەها وتەبێژەکانی FBI هیچ زانیارییەکیان لەمبارەیه‌وە بڵاو نەکرده‌وە.
لای خۆیه‌وه روودی جولیانی، پارێزەری دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گوتی: “لە راستیدا ئەم بابەتە بۆ ساڵ و نیوێك پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهاتووە کە پەیوەندی لەمباره‌یه‌وه هه‌بێت، کەواتە ئەمە ئەوە دەگەیه‌نێت کە ئەوان هێچ شتێکیان نەدۆزیوەتەوە”.