واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری كرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی1ی2019، دوای کۆبوونەوەیەکی لێژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:” پێویستە حکوومەت ئامادەکاریی تەواو بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان”.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی:”کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رۆژی 16ـی مانگی 11ـی 2019ـی وەک وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دیاری کردووە”.
حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌شڵێت :” پەرلەمان هەمواری تایبەت لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات، کە بە ژمارە 12 لە ساڵی 2018، دەرچووە و گرنگترین هەموارەکەش، جیاکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەی شارۆچکەکان دەبێت”.
رۆژی 30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی یاساش پێویسته هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌نجام بدرێته‌وه. له‌كوردستان چوار ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه) له‌كاتێكدا دۆخی كه‌ركوك گونجاو نییه بۆ هه‌ڵبژاردن و شاره‌كه نائارامه‌و حوكمی سه‌ربازی و تاكڕه‌وی و كه‌سانی لاده‌ر له یاسا حوكمرانیه‌تی شاره‌كه ده‌كه‌ن .