پارتی دۆخی ئێستای كه‌ركوك گونجاو نییه بۆ هه‌ڵبژاردن
ڕێبوار هادی عبدالرحمن ، ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق،له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان گووتی:لێژنەی یاسایی و لێژنەی هەرێمەکان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا نەبەستراوەکان بە هەرێمەکان کۆدەبنەوە.
ئەندامه‌كه‌ی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی :” بەپێی ماددەی ٣٥ی یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٨، هەڵبژاردن لە کەرکووک دەکرێت هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە، بەڵام ”لە ماوەی ٦ مانگدا تۆماری دەنگدان تەئکیدی لێ دەکرێتەوە، ئەگەر ئەمە نەکرا، هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام پاککردنەوەی تۆمارەکان دوای هەڵبژاردن دەکرێت“.
رێبوار هادی عبدالرحمن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت:” بۆچوونێک لەنێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنیان تێدا دەکرێت، بەڵام ”ئەم بۆچوونە بە تەواوی سەرپێچیی چەندان ماددەی دەستووری و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و یاساکانی عێراقە، بۆیە لەگەڵ ئەوەدانین ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵبوەشێندرێنەوە، بەڵکوو لەگەڵ ئەوەداین کە هەڵبژاردن بکرێت ،لە ڕووی ماددیشەوە کۆمسیۆن مەحاڵە بتوانێت خۆی ئامادە بکات، تا مانگی ٩ی ساڵی ٢٠٢٠”.
ڕێبوار هادی عبدالرحمن ، ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ده‌شلێت: ”بەو دۆخەی ئێستاوە ناکرێ هەڵبژاردن لە کەرکووک بکرێت، چونکە کەسانێک لە دەرەوەی یاسا لە کەرکووک موسەیتەرن بەسەر شارەکەدا، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵبژاردن دوای زیاتر لە ساڵێکی‌تر دەکرێت و دۆخی کەرکووکیش هەتا ساڵێکی دیکە نابێت بەو جۆرە بمێنێتەوە“.
رۆژی 30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی یاساش پێویسته هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌نجام بدرێته‌وه. له‌كوردستان چوار ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه) له‌كاتێكدا دۆخی كه‌ركوك به هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه گونجاو نییه بۆ هه‌ڵبژاردن و شاره‌كه نائارامه‌و حوكمی سه‌ربازی و تاكڕه‌وی و كه‌سانی لاده‌ر له یاسا حوكمرانیه‌تی شاره‌كه ده‌كه‌ن .