گۆڕان :لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دوای سێ مانگ له‌ هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر هێچ شتێك رێكنه‌كه‌وتوون

شاخەوان ڕەئوف بەگ، پەرلەمانتاری كوردستان له‌ فراكسیۆنی گۆران ڕاگەیاند: “ماوەی سێ مانگ زیاترە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دراوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکنەھێندراوە، لەکاتێکدا دەبووایە دوای ھەڵبژاردنەکە، پارت و لایەنە  سیاسییەکان ھەوڵەکانی خۆیان بخستایەتە گەڕ بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکێھێندرایە”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت:” بزووتنەوەی گۆڕان هۆکاری دواخستنی کابینەی نوێی حکوومەت نییه‌و لایەنە سیاسییەکان دوای سێ مانگ تاوەکوو ئێستا، لەسەر ھیچ شتێک ڕێک نەکەوتوون ،دواخستنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، زیان بە ھاووڵاتییانی کوردستان دەگەیەنێت، بۆیە ”باشترە لایەنە سیاسییەکان لەنێوان خۆیاندا ڕێک بکەون تاوەکوو حکوومەتی نوێ پێکبھێندرێ و ھەمووان ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن”.

شاخەوان ڕەوف بەگ په‌رله‌مانتاری گۆڕان گوتیشی :”  هێشتا جڤاتی گۆران بڕیاری نەداوە، ئاخۆ بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکوومەتدا دەکات یان نا و ئەو بڕیارە لەلایەن جڤاتی حزبەکەیەوە دەدرێت، ئەم بڕیارەش ئەو کاتە دەدرێت کە ”لایەنە سیاسییەکان لە نێوان خۆیاندا ڕێک دەکەون“.

پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دوو میكانیزمی جیاوازیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم هه‌یه‌.

Back to top button