خواكوڕك نهێنی سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ لای هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاشكرا ده‌كات
بەپێی زانیارییه‌كانی ” خــواكــوڕك” ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو، بافڵ تاڵەبانی كوڕی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، لەمیانی سەردانێكیدا بۆ لای هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی داوای لێكردووە كه هەوڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی پێش ئەوەی یەكێتی و پارتی دەست بەگفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت بكەنەوە.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ” خواكوڕك ” گوتیشی :” یه‌كێتی پێشتریش چه‌ندجارێك لە رێگەی یوسف محەمەد هەوڵی كۆبونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا داوه‌و لاهور جەنگیش بۆ هەمان مەبەست پەیوەندی بە چەند سەركردەیەكی گۆرانەوە كردووە”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت : بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وه‌ڵامدا به یەكێتیان گوتووە له‌گه‌ڵتان كۆنابینهوه به‌ڵام بەبێ یەكێتیش بەشداری حكومەت ناكەین”.
بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنی دەباشانیان لەنێواندایە، بەڵام گۆڕان یەكێتی بەجێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكە تۆمەتبار كرد و بەهۆیەوە رێككەوتنەكە هەڵپەسێردرا.
ده‌ستاوده‌ستكردنی دهسهڵاتو ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه، دیمه‌نێكی جه‌نجاڵ و پڕ له كێشه‌و ململانێی توندی نیوان یه‌كێتی و گۆرانه پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمرانی له سلێمانی هه‌میشه له پاشه‌كشه‌دا بووه چونكه نه یه‌كێتی گۆرانی قبوڵه نهگۆرانیش یه‌كێتی قبوڵ ناكات و یه‌كتر پهراوێزو پشتگوێ ده‌خه‌ن .