ناتانیاهۆ: لە هەفتەی رابردوو چەندین هێڕشی ئاسمانیمان كردووتە سەر بنكەو بارەگاكانی رژێمی سوریا لە نێو سوریا
دوای ئەوەی میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە كە حكومەیی ئیسرائیل هێڕشی موشەكی كردۆتە سەر ناوەندێكی سەربازی وڵاتەكەیان, سەرۆك وەزیری ئیسرایل بنیامین نەتانیاهوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پشتڕاستی كرد كە ئیسڕایل هێرشی بۆ سەر سەدان شوێنی ئێران و حیزب ئەڵا لە سوریا دا ئەنجامداوە، كە دواهەمینیان كۆتایی هەفتەی رابردوو بوو .
لە كۆبوونەوەی هەفتانەی كابینەكەی دا، ناتانیاهوو بە ئاشكرا پشتڕاستی ئەو هێرشانەی كرد لە هەمان كاتدا سپاسی ژێنڕالی لەشكری گادی ئەیسنكاتی كرد كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ خزمەت و هەروەها بە تایبەتی لە هەڵمەتی ئێسرایل لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بۆ سەر ئامانجەكانی ئێران لە سوریا سەرپەرشتی كردووە.
سەرۆك وەزیری گوتی، “ئێمە لە بەربەستكردنی ئێران بۆ دامەزراندنی جێ پێی لەشكری لە سوریا دا سەركەوتنی باشـمان دەستكەوتوە، كە لە ئەو چوارچێوەیەدا لەشكر سەدان جار ئامانجەكانی ئیران و حیزب ئەلای خستە بەر هێرش. تەنیا لە ماوەی ٣٦ كاتژمێری ڕابردوو، هێزی هەوایی عەمبارەكانی چەكی ئێرانی لە فڕۆكەخانەی نێونەتەوەیی دمشق خستە بەر هێرش. بارستایی هێرشەكانی ئەم دواییانە نیشان دەدەن كە هەر وەك بەڵێنیمان دابوو چۆن ئێمە سوورین لە سەر ئەوەی كە لە سوریا بەرامبەر بە ئێران هەنگاو بنێین.”
ژێنڕال ئەیسنكات لە وتووێژێكی ڕۆژی هەینی لە گەڵ ڕۆژنامەی نیویۆڕك تایمز ئاشكرای كرد كە ستراتێژی ئەو بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ڕووبەرووی ئێران ببنەوە لە مانگی ١ی ٢٠١٧دا پەسند كرا و تەنیا لە ساڵی ٢٠١٨ دا، وەك خۆی گوتی، ٢،٠٠٠ بۆمبیان لە سوریا دا بەكارهێناوە.