وەزیری كاری عێراق: %17 خەلكی عێراق لە ژێر هێلی هەژارین

 

لەگەڵ عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە دەوڵەمەندە بە نەوت و سامانی ژێر زەوی, بەڵام تائێستا ئاستی بژێوی هاوڵاتیانی زۆر لە خوارووە, وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق ئاشكرایكرد كە 17%ی كۆمەڵگەی عیراق هەژار و كەمئەندام و بەدوای كاردا دەگەڕێن.

دوای كۆبونەوەی لگەڵ ئینستار جبوری، خانمە پەرلەمانتاری عیراق، باسم عەبدولزەمان، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق رایگەیاند 17%ی خەڵكی عیراق یان هەژارن یان كەمئەندامن یان لەوانەن كە بەدوای كاردا دەگەڕێن.

وتیشی: ئاستی گوزەران لە شەش پارێزگای عیراق زۆر نزمە و ئەو پارێزگایانە پێویستیان بە بەرنامە و پلانی كۆمەڵایەتیی نوێ هەیە، پێشبینیشی كردوە بەهۆی بونی خێزانێكی زۆر كە لەخوار هێڵی هەژارییەوەن، فشارێكی زۆر لەماوەی داهاتودا لەسەر وەزارەتەكەیان دروست ببێت.

بەوتەی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، نزیكەی 450 هەزار خێزانی هەژار كە توێژینەوەی كۆمەڵایەتییان بۆ كراوە، چاوەڕوانی تەرخانكردنی بودجەن بۆ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی تا موچەی چاودێریی خێزانیان بۆ ببڕدرێتەوە.

ئەو توێژانەی موچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بریتین لە: بێوەژن و كەمئەندام و هەژار و ئەو ژنانەی لە هاوسەرەكانیان جیابونەتەوە، موچەكەشیان لەلایەن لقەكانی بانكی رافیدەین و فەرانگەكانی حكومەت لە پارێزگاكانی عیراق خەرج دەكرێت.

Back to top button