وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان دادگایی دەكرێت

دوای ئەوەی وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان دانی بە چەند بڕوانامەیەك داناوە، كە مافی دانپێدانانیان نەبووە, سەرۆكی رێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ، سكاڵای لەسەر وەزیر تۆمار كردووە بە پێی فەرمانێكی دادگا كە كۆپیەكی دەست خواكوڕك كەوتووە, سبەی وەزیری خوێندنی باڵا دادگای دەكرێت.

محەمەد سەباح سەرۆكی رێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ، رایگەیاندووە، “چەندین بەڵگەی پشتڕاستكراوە لەسەر ژمارەیەك دۆسیەی جیاواز داونەتە دەست دادگای شوورای هەرێم و لە سەر ئەو سكاڵایانە وەزیری خوێندنی باڵا ئاگاداركراوەتەوە، كە پێویستە بچێتە بەردەم دادگا”.

سەرۆكی رێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ ناسراو بە “PMO” گوتیشی: “یەكێك لەو بابەتانەی كە بووەتە پاڵنەرێك بۆ ئەوەی سكاڵا لەسەر وەزیری خوێندنی باڵا تۆمار بكەم ئەوە بوو، كە وەزیر دانی بە چەند بڕوانامەدا ناوە، كە بەهیچ شێوەیەكی مافی دانپێدانانیان نەبووە”.

وەك لە یاداشتەكەدا هاتووە، “ئەگەر لە وادەی دیاریكراودا وەزیری خوێندنی باڵا یان یەكێك لە بریكارەكانی نەچێتە بەردەم دادگا، ئەوا دادوەر ناچارە حوكمی غیابی لەمبارەیەوە دەربكات”.

 

Back to top button