رۆژنامەیەكی ئەمریكا: پلانێكی كۆشكی سپی و وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات كە ئامادەكاری هێڕشكردنە سەر ئێرانیان كردووە

 

دوای ئەوەی لە عێراق میلیشاكانی سەر بە ئێران و لە ژێر ناوی خۆپیشاندان لە پارێزگای بەسرە هێڕشیانكردە سەر بالیۆزخانەی ئەمریكا, رۆژنامەیەكی ئەمریكی پلانێكی كۆشكی سپی‌و وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئامانجەكانی ئێران لەناوچەكە ئاشكرادەكات.

ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئەمریكی لەڕاپۆرتێكدا باسی لە گرژییەكانی ئەمدواییەی ئەمریكا‌و ئێران لە عێراق كردوە‌و نوسیویەتی، ئەمریكا مانگی ئەیلولی رابردوو پلانی هێرشكردنە سەر ئامانجێكی ئێرانیەكانی لەناوچەكە داڕشتووە، ئەویش پاش هێرشی موشەكیی گروپەكانی نزیك لە ئێران بۆ سەر ژمارەیەك دامەزراوەی ئەمریكا دیارترینیان باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لەعێراق.

رۆژنامەكە باسی لەوەشكردوە، كۆشكی سپی ئەمریكا داوای لە وەزارەتی بەرگریی كردوە، پلانێك بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی لایەنەكانی سەر بەئێران دابڕێژێت، كە هەرچەندە هێرشەكان بۆسەر دامەزراوەكانی ئەمریكا زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام كاریگەریی بۆسەر پێگەی ئەمریكا هەبووە، هاوكات یەكێك لەو بەرپرسە باڵایانەی ئەمریكاش كە لەگەڵ وەڵامدانەوەی سەربازی بووە دژی ئێران، جۆن بۆڵتن-ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا بووە.

هەردوو وەزارەتی بەرگریی‌و دەرەوەی ئەمریكا بە هەستیارییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو داوایەی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا كردوە، چونكە لێكەوتەكانی هێرشێكی لەو جۆرەیان بۆسەر ئێران نەهێناوەتە پێشچاوی خۆیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕوون نیە كە ئاخۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا ئاگاداری داواكارییەكی لەو جۆرە بووە بۆ كۆشكی سپی یاخود نا، بەڵام پلانەكە بەوشێوەیە بووە كە ئەمریكا لەعێراق ‌و سوریا وەڵامی ئێران بداتەوە.

Back to top button