توێژینەوەیەك سودی زیاتری لیمۆ ئاشکرا دەکات

لیمۆ بەرەنگاری شێرپەنجە دەبێتەوە،بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکا کە لەسەر لیمۆ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین”C” و ئاوێتەی کیمیایی بەسود لە لیمۆدا خواردنی زۆر سودی تەندروستی بە مرۆڤ دەگەیەنێت.

لیمۆ ماددەی (d-limonene) تێدایە،ئەم ماددەیە لە توێکڵی ھەموو جۆرە میوەیەکی ترشدا ھەیە،توێژەرەوان ھەستان بە تاقیکردنەوەی کاریگەری ئەم ماددەیە لەسەر ٤٣ خانمی توشبوو بە شێرپەنجەی مەمک ، کە ھەموو ڕۆژێک ٢ گرامیان لە (d-limonene) دەخوارد پێش ئەوەی نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام بدرێت،دەرکەوت ئەم ماددەیە یارمەتیدەرێکی باش بووە بۆیان تا بەزووی چاک ببنەوە.

توێژەرەوان دڵنیایان دا بەھۆی خواردنی ئەم مادەیەوە بڵاوبوونەوە یاخود گەشەکردنی گرێی شێرپەنجە کوشندەکە بۆ %٢٢ کەمیکردەوە،ھەروەھا چڕی سلیکینD١ کەمیکردەوە کە زۆر بە توندی دەبێتەھۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە.

بە تەنھا ئەم سودەش نا بەڵکو لە دوای ئەو کۆمەڵە توێژینەوە پزیشکی و کیمیایانەی

کە لەسەر سود و کاریگەری ئەم ماددەیە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە یارمەتیدەرێکی باشە لە ڕێکخست ھۆڕمۆن ھەروەھا پاکردنەوەی ھۆڕمۆنی ئەسترۆجین لە ژەھر.

Back to top button