ھۆکارەکانی دروستبوونی بۆنی دەم لە بەیانیاندا چەند ڕێگایەك بۆ چارەسەرکردنی

بۆنی دەم دادەندرێت بە دیارترین گرفت کە زۆر کەس بەدەستیەوە دەناڵێنێت،بۆنێکی بێزەرکەریشە بۆ دەوروبەرەکەی،بەپێی توێژینەوەیەکی تایبەت ھۆکاری سەرکی بۆنی دەم پەیوەندی بەو بەکتریایەوەیە کە لە نێوان ددانەکاندایە،لەکاتی شتنی ددانەکاندا بەکارھێنانی فڵچە بە تەنھا ناتوانێت ئەو بەکتریایە لەناوبەرێت کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئەم بۆنە، دادەندرێت بە دیارترین ھۆکاری دروست بوونی بۆنی دەم.

ھەروەھا مانەوەی خۆراکیش یەکێکی ترە لە ھۆکارەکان ،ھەتا خۆراک لە نێوان ددانەکاندا بمێنێتەوە ئەم بەکتریایە زیاتر دەبێت،بۆنێکی ناخۆشی زیاتریش لە دەمدا دروست دەکات،بەتایبەتیش سیر و پیاز.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەش باشترین ڕێگا بەکارھێنانی چیلکەی ددان پاکەرەوەیە یاخود دەزوە ھەروەھا دورکەوتنەوە لە خواردنی سیر و پیاز پێش خەوتن.

لەکاتی چارەسەرنەبوونی ئەم گرفتەش بەم ڕێگایانە ئەوا بۆنی دەم ھۆکارەکەی کۆمەڵێک نەخۆشیە لەوانەش:

جیوبی لوت،ناڕێکی لە کۆئەندامی ھەرسدا،نەخۆشی شەکر،توشبوونی بۆری ھەوا بە نەخۆشی.

Back to top button