ھەوای گەرم پێنج ھێندەی ھەوای سارد زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە

کەش و ھەوای گەرم پێنج ھێندەی کەش و ھەوای سارد کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.

لەتوێژینەیەکدا کە لەلایەن ژماریەک لە زانایانی زانکۆی “ھارفرد”ی ئەمریکیەوە ئەنجام دراوە و ئامانج لێی دەرخستنی زیانەکانی سەرما و گەرما بووە لەسەر جەستەی مرۆڤ ، دەرکەوتووە کە ھەوای سارد زیانی کەمتری بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە بەو پێیەی ھەوای سارد بەکتریای زیان بەخش بڵاوناکەتەوە و ھەستکردن بە ئازار کەمدەکاتەوە ، ھەورەھا بەرگری لەش زیاتر دەکات و سودێکی زۆریشی بۆ توشبوانی نەخۆشی دڵ و خوێن ھەیە و ھەروەک ھەستکردن بە ئازار بە تایبەت سەر ئێشە کەم دەکاتەوە.

لە توێژینەوەکەدا تاقیکردنەوە لەسەر ژمارەیەک مشکی تاقیگە ئەنجام دراوەو و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە جگە لەو سوودانە، ھەوای سارد رۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشی مرۆڤدا ھەیە.

ئەوەش ئاشکراکراوە کە ھەوای گەرم پێنج ھێندەی ھەوای سارد زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە.

Back to top button