دۆناڵد تره‌مپ: بەهۆی کوردەوە هەڕەشەیەکی توند لە تورکیا دەکات .. ئه‌گه‌ر هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر كورد ئه‌وا…

سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی کوردەوە هەڕەشەیەکی توند لە تورکیا دەکات و جۆرێک لە دڵنیایی دەداتە رۆژئاوای کوردستان.

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە تورکیا کردووە، کە ئەگەر سوپای ئەو وڵاتە هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان، ئەوا ”ئابووریی تورکیا وێران دەکەین“ و ئەمەش جۆرێکە لە دنیاییدان بە کورد لە رۆژئاوای کوردستان.

ئه‌و قسانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌ دوا تویتی هات كه‌ له‌ تویته‌ری فه‌رمی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی میدیاكانی نێوده‌وڵه‌تی هێمایان بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد، كه‌ ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر ده‌سبه‌رداری كورد بووه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م گورزی توركیا به‌جێیان ده‌هێڵێت، تا ئه‌نكه‌ره‌ كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان بكات.

له‌ تویته‌كه‌ی تره‌مپ هاتووه‌، كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌ سووریا ده‌ستی پێكردووه‌، كه‌ ماوه‌ی زۆره‌ چاوه‌ڕێین، ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ شۆكێكی له‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌ و ترسیان هه‌یه‌ كه‌ تیرۆریستان دوای ئه‌و بڕیاره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كان و له‌ چه‌ندان ئاراسته‌وه‌ هێرش بكه‌ن و دووباره‌ ناوچه‌كه‌ بخه‌نه‌وه‌ ژێر ڕكێفی خۆیان.

زیاتر نووسیویه‌تی، مه‌ترسی هه‌یه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی تری شه‌ڕ و توندوتیژی ببێته‌وه‌، له‌ نێوان پێكهاته‌كانی خودی ناوچه‌كه‌، به‌ڵام هۆشداری ته‌واو ده‌ده‌ین، كه‌ توركیا ئابووریییه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی وێران ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو گورز له‌ كورده‌كان بوه‌شێنێت، ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ دووری 20 میله‌وه‌ بۆ كورده‌كان دروست ده‌كه‌ین.

ئه‌و تویته‌ی تره‌مپ له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژی 19ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری ڕابردوو، تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌ سووریا په‌سه‌ند كرد، كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ و هێزه‌كانی كورد شه‌ڕی تیرۆریان ده‌كرد، دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، ئه‌نكه‌ره‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ خۆی بۆ هێرشێكی فره‌وان بۆ سه‌ر مبنج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئاماده‌ ده‌كات.

Back to top button