کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور و بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێ شەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین ھەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت.

  

Back to top button