گۆڕانخوازەكانی بەریتانیا هێرشیان كردە سەر حەمكۆ
خواكوڕك
لەپاش ئەوەی هونەرمەندی بواری كۆمیدی حەمكۆ بەشداری دەكات لە نارەزایەتی پەناهەندانی كورد لەبەریتانیا لەبەرامبەر دەستگیر كردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش كۆرانخوازەكانی بەریتانیا هێرش دەكەنە سەر كەناڵی رووداو و هونەرمەندی بواری كۆمیدی حەمكۆ.
لە پەیچی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بوو هونەرمەندی بواری كۆمیدی لە پۆستێكی دا وێنە و ڤیدیۆ هێرشەكە بڵاو دەكاتەوە دەلێت، وەك کوردێك و بێ لایەنێك بەژداریم لە خۆپێشاندان دژی دەستگیرکردنی بەڕێز سەلاحەدین دیمرتاش و هاورێکانی و هەروەها ئیدانە کردنی سیاسەتی شۆڤێنی و دیکتاتۆری تورکیام کرد، بەلام چەند گۆڕانخوازێك ئاراستەی خۆپێشاندانەکەیان لە کوردایەتی گۆڕی بۆ حزبایەتی لە کاتێك داوای جیابونەوەی حزب لە حکومەت دەکەن.
هەروەها حەمكۆ دەشنووسێت ئەو چەند کەسە هێرشیان کردە سەر من و کامێرامانەکە و خەریك بوو کامێراکەی بشکێنن پێیان وابوو ئیمە کەناڵی نەوتەکەین و لایەنگری پارتین لە کاتێك بێ ئاگان لەوەی هەر خودی خاوەنی کەنالە نەوتەکە حەمکۆی لە کار راگرت و لە هەمان کاتدا هەمووتان ئاگادارن کەوا حەمکۆ بێ لایەنی خۆی ڕاگەیاند و وەك کوردێك خزمەت بە کوردایەتی دەکات.
لەكۆتایی نووسینەكەشی دا دەنووسێت، باشە خۆ پرسیار هەیە گریمان ئەوە منیش پارتی بووم بە چ مافێك دییت سوکایەتی بە من دەکەیت لە کاتیك حزبەکەت داوای ئازادی و دیموکراسی دەکـات؟!.